وه‌ڵامێک بۆ (حاجی فڵانی)
هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن شووناس و کولتورێکی تایبه‌ته‌و
بۆ پاراستنی له هه‌رچه‌شنه فهوتانو لهناوچوونێک ئاماده‌یه قوربانی بدات‌و
قوربانی بن له‌و پێناوه‌دا. زۆرن ئه‌و نه‌ته‌وه باڵاده‌ستانه‌ی که بۆ زیندووڕاگرتنی ئایدیاله وههمیو پڕوپووچه‌کانیان،
به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی خوڵقاندنی ئوستوره‌و کاریزمان تا بتوانن هه‌ر هیچ نه‌بێت عه‌قڵییه‌تی
کۆمهڵو فه‌زای هه‌ستیاریی که‌مه‌ڵگا،به‌دڵخوازی خۆیان‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
ژه‌هراوی بکهنو سه‌پێنه‌ری عه‌قڵییه‌تێکی ده‌ستکرد بن. تا بتوانن کۆمه‌ڵگا ژێردهستو
مرۆڤه سه‌رکه‌شه‌کانی پێ ئه‌هلی بکه‌ن،ئه‌و مرۆڤه سه‌رکه‌شانه‌ی که خاوه‌ن
بیروباوه‌ڕێکی پته‌و نین و ده‌روه‌ست نین له به‌رانبه‌ر بڕیار‌و بهڵێنو ئه‌رکه ئهخلاقیو
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیاندا، هه‌ربۆیه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به بوونی خۆیان بکه‌ن کاتێک وه‌ئاگادێنه‌وه،خۆیان
له‌دونیایه‌کی ره‌ش دا ئه‌بیننه‌وه که بۆ به‌ده‌ستهێنانی هیچ ، له‌به‌رانبه‌ر هیچ
دا، له‌پێناوی هیچ، بۆ هیچ بوونه‌ته قوربانی‌و تازه ئه‌مه ده‌ستپێکی دونیای هه‌زارو
یه‌ک ره‌هه‌ندیی دۆڕاندنی مرۆڤه به‌ده‌ستی مرۆڤ.
شکاندن‌و له‌که‌دارکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤ له‌ژێر ناوی خزمه‌ت
به ئه‌ده‌بیاتی کوردی، له‌چوارچێوه‌ی شێعر، چیرۆک یان هه‌ر ده‌قێکی ئه‌ده‌بی
کارێکی نامرۆڤانه‌یه.
ئه‌مه‌ش بۆ (نووسه‌ری چیرۆکی .....)
من نامه‌وێ لێره‌دا له‌سه‌ر خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌کانی ئه‌و
نووسراوه‌یه هیچ بڵێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه به‌شیاوی لێکدانه‌وه‌ی، نازانم.
پرسیارێکو هیچی تر : باشه ئیمه‌ی (کورد) تاکه‌ی ئه‌بێ
هه‌ر به‌دوای شکاندنی خۆمانه‌وه بین وه‌ک به‌رێزیان ئاماژه به مێژوویی‌ترین خاڵی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌کات که هه‌مووکاتێک بوه‌ته قوربانیی بێئاگاییو
ناهوشیاری توێژێکی ناهه‌ستیار که درک به واقعییه‌تی مێژوویی خۆشیان ناکه‌ن ؟
لێره‌دا ئه‌گه‌ر نووسه‌ر لهرۆمانێکی چه‌ندسه‌د لاپه‌ڕه‌ییدا
بێت و باسی مێژوو‌و خهباتو شۆڕش‌و سهرههڵدانو هه‌موو ئه‌و تێکۆشان،
قوربانیدان یان هه‌روه‌ها خاڵه لاواز‌و هه‌ڵه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسی‌و
رێکخراوهییانه بکات ، زۆر نۆرماڵ‌و قبووڵکراوه ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی توندوتیژو
رووخێنهرو هه‌رشتێک که له چوارچێوه‌ی بیروباوه‌ڕو له‌ره‌هه‌نده‌کانی عه‌قڵێکی
ئاگا‌و هوشیاره‌وه بوترێت، پێویسته که رێزی لێبگیردرێتودان به راستییه‌کاندا
بنرێت.
ئه‌مه بنه‌ماو
ئه‌ساسی دیمۆکراسییه له هه‌موو شوێنێکی دونیادا.
نووسه‌ر لێره‌دا به دوو دێڕی کاڵ‌و کرچ هێرش ئه‌کاته سه‌ر
"پیرۆزی" و نا.. نا ببورن به مه‌زاجی هه‌ندێکه‌س" پیرۆزی"
واته(...). به‌هه‌رحاڵ .
من ئه‌ڵێم نووسه‌ری به‌رێز! بۆچی ئیمه به‌رده‌وام خه‌ریکی له‌ناوبردنی خۆمان بین
له‌کاتێکدا هێشتا زۆر زووه بۆ ئێمه که باسی له‌وشێوه‌یه بخه‌ینه مێشکی( یه‌که‌م
دوژمنه‌کانمان که هه‌میشه له‌که‌میندان بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه فهڵتهیهک بده‌ین و ئه‌وان
بیوروژێننهوه، دووه‌م خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگاو سێیه‌م نه‌وه‌کانی داهاتووو)؟
هه‌روه‌ها پرسیارێکی تر: ئه‌رێ ئه‌وه تۆ قه‌ت به حه‌یاتت
ناوی ژماره‌ی (209) ت بیستووه یان شتێک وه‌کوو ...منیش نازانم له‌وانه‌یه هه‌رهه‌مان
(به‌ندی 209ی زیندانی ئێوین) بێت! بۆ باسی ئه‌وێ ناکهیتو له جێی (مام نادری مێوژ
فرۆش) ناڵێی (حاج آقا) ؟ یان ناوی گهوههردهشتو کهرهجو حهسارهکت هه‌ر نه‌بیستووه،
یان ئه‌بوغرێب و .... ؟
بۆ له‌جێی (قه‌ندیل) ناڵێی به‌رگری پیرۆز‌و له باتی( مام
نادر) ناڵێی (قوربان)و به جێی (سیروانی گه‌نج) ناڵێی (ئه‌بولفه‌زل)؟
ئه‌وه‌ی به‌رێزیان دایرستووه! به‌ڵێ هیچ خاڵێکم له بیرنه‌کردووه
مه‌به‌ستم داڕشتن نه‌بوو مه‌به‌ستم خودی دارستنه، زاده‌ی خه‌یاڵ و فانتازیاو شتی
له‌و بابه‌ته نییه تا بتوانین بڵێن ئه‌وه شتێکی عادییه . ئایا ئه‌و به‌رێزه به‌رپرسیارێتی
ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێ و نووسیویه ئه‌گرێته ئه‌ستۆ و وه‌ڵامده‌ری ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ی
پرسیاره واق وڕماوهیه، که ده‌وری که‌لله‌سه‌ری خوێنه‌رو بیسه‌ر داوه؟
به‌رێزم ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێکی بێلایه‌ن یان
شۆڤێنیستێکی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست یان جاشێکی خوانه‌ناسیش ئه‌وه‌ی بنووسیبایهت هه‌ر گله‌ییمان نه‌بوو ده‌ی
ئه‌وه رێباز‌و بیرکردنه‌وه‌یانه وایان لێده‌کات به هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره‌دا بچن. به‌ڵام
خۆمان بۆ؟
ئه‌گه‌ر ته‌نیا زه‌قکردنه‌وه‌ی سوژه‌یه فه‌رموو ئه‌وه
هه‌زاران سووژه‌ی به‌هێزتر به‌ڵام ئه‌وه ره‌خساندنی هه‌له بۆ دروستکردنی تراژدیاو
سناریۆیه‌کی دژبه‌رانه که له ره‌گی خۆمان ئهداتو یه‌که‌م که‌س برینی له‌جه‌سته‌ی
خۆمان ئهنهخشێنرێت.
له‌کۆتاییدا ته‌نیا ئه‌وه ماوه بیڵێم مه‌خابن که ئه‌بێ
ئیمه خۆمان بشکێنین و که‌رامه‌تی هاوزمان و هاونیشتمانییه‌کانمان ورد بکه‌ین و له‌به‌رانبه‌ردا
داگیرکه‌ر خه‌ریکی کاریزما دروستکردن بێت و منیش دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناو
چیرۆکه بڵێم:
خۆزگه‌م به‌و که‌سه‌ی که حاج آقا پاڵی پێوه‌ناو خستیه
ژێر دهبابهکهوهو بوو به حوسه‌ینی فه‌همیده !
(ئه‌رێ تۆ بۆ نهرۆیشتیتهوه له یه‌کێک لهپایهگاکاندا
ببیته پاسهوانو پاسدار؟ خۆ ئه‌گه‌ر تهقهیهکیشمان لێبکه‌یت گه‌ردنت ئازا بێت
قه‌یناکا، دوو سێ خه‌شابی تریش بته‌قێنی
هێشتا وه‌کوو ئه‌و دوو دێڕه نامانپێکێ؟).
گوڵباخ